به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی
و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان باری كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای سبەینێی
ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد سبەینێ بارانی بەلێزمە دەبارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی
و بوومه‌له‌رزه‌زانی كه‌شناسی هه‌رێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد " ئاسمان
له‌نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری لێزمه باران و هه‌وره
تریشقه."
ڕوونیشیکردووەتەوە
له هه‌ولێر به‌رزترین پله دەبێت 19، سلێمانی 20 پلە دەبێت و دهۆکیش بە
هەمان شێوە و بەرزترین پلەی گەرماش لە شاری کەرکوک دەبێت کە ٢١ پلە دەبێت.