زانكۆیەكی كوردستان ئەم جلە لە كچان قەدەغە دەكات
كۆلێژی زمان و زانستە مرۆییەكانی گەرمیان پێیوایە سترێجی تەسكو كورت شیرازەی زانكۆكەیان دەڕوخێنێتو داوا دەكات كچان جلوبەرگی پۆشتە لەبەر بكەن.
لە هۆڵی گشتی كۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی گەرمیان ئاگادارییەك هەڵواسراوە كە یاریدەدەری راگری كۆلێژەكە واژووی كردوە و كچانی خوێندكار ئاگادار دەكاتەوە سترێجی تەسك و كورت لەبەر نەكەن و ئەو جلوبەرگەکان بە نەشیاو زانراوە.
لەئاگادارییەكەدا هاتووە "بۆ پاراستنی شیرازەی جوانی ژینگەی زانكۆیی داوا لە سەرجەم خوێندكاران دەكەین جلوبەرگ نەشیاو بەتایبەتی سترێج كورت وتەسك لەبەر نەكرێت".
PM:04:31:04/04/2017