وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشوەكانەوە بڕیاریدا

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند ڕۆژانی ٩ و ١٩ی ئەم مانگەی لە قوتابخانەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەرین پشو نیە.

لەنوێترین لێدوانیدا وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند بڕیاردراوە پشووی ڕۆژانی ٩ و ١٩ ئەم مانگە لە قوتابخانەكانی ئەو سنورانەی كە بایكۆتیان تێداكراوە هەڵبوەشێندرێتەوە

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەڵێت "بڕیارەكە بۆ ئەوەیە كە قەرەبووی وانەی فەوتاوی قوتابیان و خوێندكاران بكرێتەوە لەو سنورانەدا". 

رۆژی ٩ی مانگ یادی ڕوخانی ڕژێمی بەعسە و ڕۆژی ١٩ی مانگیش چوارشەممە سوری ئێزدییەكانە بەو هۆیەوە پشوی فەرمیە لە سەرجەم دامو دەزگاكانی حكومەتی هەرێم ڕاگەیەنرا.



AM:11:22:06/04/2017