بەپەلە.. رۆژێك پشووی فەرمی راگەیەنرا

سبەینێ یەكشەممە لەسەرجەم دامودەزگاكانی پارێزگای كەركوك پشووی فەرمی راگەیەنرا.

بەپێی راگەیەنراوێكی پارێزگای كەركوك كە وێنەیەكی دەست سپی كەوتوە، سبەینێ یەكشەممە كە هاوكات لەگەڵ رۆژی 9ی نیسان پشووی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاكانی ئەو پارێزگایە.

هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندوتەوە كە یادی كەوتنی رژێمی پێشووی عێراق‌و "ئازادكردنی" عێراقە.

ئەمەش لەكاتێكدا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاند بە بۆنەی روخانی رژێمی پێشووەوە رۆژی 9ی مانگی بە پشووی فەرمی راگەیاند.

هاوكات لەپارێزگای میسان‌و خانەقینیش بەهەمان هۆكار پشووە.



PM:01:29:08/04/2017