دوو حزب كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی و یه‌كێتی رەتدەكەنەوە
بڕیاره ئه‌مڕۆ شاندی هاوبه‌شی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ 11 حزب و لایه‌نی سیاسیی توركمانی و مه‌سیحی و پێكهاته‌كانی تر له شاری هه‌ولێر له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كۆ ببنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشووری و به‌ره‌ی توركمانی، به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ناكه‌ن و داوا ده‌كه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵیاندا كۆ ببنه‌وه نه‌ك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك حزبی تر.
ئه‌مڕۆ ئایدن مه‌عرووف ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی رای گه‌یاند، ئه‌وان به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ناكه‌ن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك حزبی تر، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت به ته‌نیا كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
وتیشی: توركمان لایه‌نێكی گرنگن له هه‌رێمی كوردستان و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵدا بكرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشووری هه‌مان داواكاریی هه‌یه و پێیان وایه پێویست ناكات له‌گه‌ڵ 11 حزبی تر كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
PM:03:37:10/04/2017