"ڕێژەیەکی نەوتی زۆر لە بەغداوە گەیشتە هەرێم"

بەڕێوەبەری گشتی نەوت و كانزاكانی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەستی پێكردۆتەوە و ئاشکراشی دەکات ڕێژەیەکی باش نەوت لە هەرێمەوە گەیشتووەتە بەغدا


بەڕێوەبەری گشتی نەوت و كانزاكانی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەستی پێكردۆتەوە و ئاشکراشی دەکات ڕێژەیەکی باش نەوت لە هەرێمەوە گەیشتووەتە بەغدا

 

محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری گشتی نەوت و كانزاكانی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی خەڵکی وتووە "خۆشبەختانە جارێكی دیكە بەغدا بەشە نەوتمان بۆ ڕەوانە دەكات، ماوەیەكە بە بڕی جیاواز نەوتمان لەبەغداوە بۆ دێت".

ڕاشیگەیاندووە "ئێمە دەستمان بەدابەشكردن كردۆتەوە، لە ئێستادا لە پارێزگای هەڵەبجە دابەشكردن بەردەوامە و هەروەها لە شارۆچكەی سەیدسادق-یش، دواتر چەند ناوچەیەكی دیكەش دابەشدەكرێت".

ڕوونیشیکردووەتەوە لە پارێزگای هەڵەبجە تەنها یەك ملیۆن و سەیدسادق یەك ملیۆن 200 هەزار دابەشكردن ماوە لە نەوتی سپی ماڵان دواتر دەچینە چوارقورنە، هەندێك نەوتی هەڵگیراومان هەیە، بەڵكو بەم هەڵمەتە ئەو شوێنانە تەواو بكەین.

سەبارەت بە دابەشکردنی لە ناو شاری سلێمانی، محەمەد حەسیب وتویەتی "لە چوارقوڕنە هەندێك ماوە دابەشبكرێت و لەگەڵ چەند شوێنێكی دیكە، كە كەمن و نابنە ڕێگر، دواتر لەناو شاری سلێمانی بە تەواوی دەستپێدەكات.




PM:08:18:11/04/2017