لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا دوو چەکدار لەناوجەرگەی شاری هەولێر لە رۆشنبیری ناسراو و مامۆستای زانکۆ د. فەرهاد پیرباڵ دەدەن.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دوو چەکدارەکە جلی مەدەنیان لەبەردایە و بە دەسکی دەمانچەو لێیدەدەن و دوای ئەوە دەکەوێت سەر زەوی بە قۆناغی کڵاشنکۆف لێیدەدەن.
ئەو گرتە ڤیدیۆییە ئەم ئێوارەیە ٤/١٢ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاکراوەتەوە.
تا ئێستا باری تەندروستی ئەو نوسەرە دیارە نازانرێت و پەیوەندیەکانیش بەر دەستناکەون.