ئایا فەرهاد پریباڵ لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردووە؟

دەنگۆی مردنی فەرهاد پیرباڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاودەبێتەوە و سپیش ڕاستی هەواڵەکە ئاشکرا دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی ڕاگەیاند "ماوەیەکە هەڕەشە لە د فەرهاد پیرباڵ دەکرێت و پێشتریش ئاشکرا کرا و ئەمڕۆش لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرشی کرایە سەر".

سەرچاوەکە وتیشی "زیان بەر سەری دکتۆر فەرهاد کەوتووە بەهۆی ئەو لێدانەوە بەڵام هەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر دوورە لە ڕاستییەوە و بە هیواین تەندروستی جێگیرتر بێت".

لە یەکەم لێدوانیدا دوای بریندارکردنی فەرهاد پیرباڵ ئەمشەو ئاشکرایکرد کە لەلایەن دوو چەکدارەوە لە بەردەم پارێزگای هەولێر لێیدراوە، هەروەها دەڵێت کە کۆمپیوتەرەکەی دوێنێ شەو دزراوە و بەرهەمی ماندووبونی حەوت ساڵ کارکردنی تێدایە.

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمیش ڕایگەیاند "سه‌باره‌ت به‌ رووداوی هێرشكردنه‌ سه‌ر د. فه‌رهاد پیرباڵ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 12/4/2017 له‌ هه‌ولێر, بە گشت لایەک رادەگەیەنین کە به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئەم بابەتەیە و دڵگرانه‌ به‌و رووداوه‌ و ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كانی راسپاردووه‌ ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ ده‌سگیر بكه‌ن ، بۆ ئەوەی بدرێنه‌ دادگە، تا به‌ پێی یاسا ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا بكرێ".

 

لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا دوو چەکدار لەناوجەرگەی شاری هەولێر لە رۆشنبیری ناسراو و مامۆستای زانکۆ د. فەرهاد پیرباڵ دەدەن.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دوو چەکدارەکە جلی مەدەنیان لەبەردایە و بە دەسکی دەمانچەو لێیدەدەن و دوای ئەوە دەکەوێت سەر زەوی بە قۆناغی کڵاشنکۆف لێیدەدەن.

ئەو گرتە ڤیدیۆییە ئەم ئێوارەیە ٤/١٢ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاکراوەتەوە.




PM:11:06:12/04/2017