نوێترین زانیاری سەبارەت بە تەندروستی فەرهاد پیرباڵ

فەرهاد پیرباڵ نوسەر و ڕۆشنبیری دیاری کورد ڕایگەیاند کە تەندروستی باشە و تەنها هەندێک سەری گێژ دەخوات.

لە میانی ڤیدیۆییەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دوای هێرشکردنە سەری بڵاوکراوەتەوە، فەرهاد پیرباڵ دەڵێت داوا دەکەم کەس لەسەر من بە جواب نەیەت، چونکە دەزانم کەس بە جواب نایەت و من میلـلەتی کورد باش دەناسم.

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمیش ڕایگەیاند "سه‌باره‌ت به‌ رووداوی هێرشكردنه‌ سه‌ر د. فه‌رهاد پیرباڵ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 12/4/2017 له‌ هه‌ولێر, بە گشت لایەک رادەگەیەنین کە به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئەم بابەتەیە و دڵگرانه‌ به‌و رووداوه‌ و ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كانی راسپاردووه‌ ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ ده‌سگیر بكه‌ن ، بۆ ئەوەی بدرێنه‌ دادگە، تا به‌ پێی یاسا ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا بكرێ".

لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا دوو چەکدار لەناوجەرگەی شاری هەولێر لە رۆشنبیری ناسراو و مامۆستای زانکۆ د. فەرهاد پیرباڵ دەدەن.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دوو چەکدارەکە جلی مەدەنیان لەبەردایە و بە دەسکی دەمانچەو لێیدەدەن و دوای ئەوە دەکەوێت سەر زەوی بە قۆناغی کڵاشنکۆف لێیدەدەن.

ئەو گرتە ڤیدیۆییە ئەم ئێوارەیە ٤/١٢ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاکراوەتەوە.

 




AM:01:05:13/04/2017