لەهەولێر 23 كتێب قەدەغە كرا

لە پێشەنگای نێودەوڵەتی هەولێر 32 كتێب بەهۆی بڵاوكردنەوەی بیری توندوتیژیی راگیرا.

لەمبارەیەوە محمد گەردی، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن لەوەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەی 10 رۆژی كردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب زیاتر لە 95 هەزار كەس سەردانی پێشانگاكەیان كردوەو 32 كتێبیش هەڵگیراونەتەوە بەبیانووی بڵاو كردنەوەی بیری توندو تیژی.

گەردی باس لەوەشكرد، بەهۆی بڵاوبونەوەی بیری توندوتیژیش لەساڵی رابردوو لەپێشانگای كتێب 162 كتێب هەڵگیرانەوە .

جێگەی ئاماژە بۆ كردنەوە  پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب  700 هەزار ناونیشانی كتێب خرابووەروو لە 18 وڵات و 42 دەزگای كوردی بەشداریان تێداكردبوو.




PM:02:43:15/04/2017