هاتووچۆ شوێنی دانانی کامێراکانی ئاشکراکرد

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیشوێنی دانانی كامێراكانی هاتوچۆی لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەسەر ڕێگا خیراکان ئاشکراکرد.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شوێنی كامێراكانی هاتوچۆ لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەخاتەڕوو، كە لەم شوێنانە دادەنرێت و شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە پابەندی خێرایی دیاریکراو بن.

هاتوچۆی سلێمانی ڕوونیشیکردووەتەوە كە دەبێت شۆفێران ئاگاداربن، جێگۆڕكێ بەشوێنی كامێراكان دەكرێت لەسەرجەم شەقام‌ و ڕێگەكانی شاری سلێمانی‌ و دەوروبەریدا.

شوێنی كامێراكانی هاتوچۆ لەسنوری پارێزگای سلێمانی....
شاری سلێمانی: نزیك پردی قالاوا.
قەزای چەمچەماڵ: لەنزیك وێستگەی كارەبای چەمچەماڵ.
دەڤەری گەرمیان: كەلار- ڕزگاری، كەلار- گردەگۆزینە، كەلار-بەردەسور، كفری-ناحیەی سەرقەڵا.
قەزای دوكان: سەر ڕێگەی پیرەمەگرون-دوكان.
قەزای كۆیە: كۆیە-دوكان، كۆیە-ئاغجەلەر




PM:06:16:17/04/2017