بەهۆی ژەھراویبوون 80 کەس لەھەولێر گەیەنرانە نەخۆشخانە

تەندروستی ھەولێر رایگه‌یاند: ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لێژنەکانیان بۆیان دەرکەوتووە 75%ی ئەو کەسانەی زەڵاتەیان لە چێشتخانەكەی شاری هەولێر خواردووە توشی حاڵەتی ژەھراویبوون بوون.

فاخیر کرمانجی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی ھەولێر ڕایگەیاند:" ئەو لێژنانەی بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری ژەھراوی بوونەکەی چێشتخانەی ئەبوشەھاب پێکھێنرا، بۆیان دەرکەوتووە، کە 75%ی ھۆکاری ژەھراوی بوونەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ماددانەی کە لە زەڵاتەدا بەکار ھاتوون، ھەروەھا ئەو کەسانەی زەڵاتەیان خواردووە زیاتر ژەھراوی بوون ".

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی ھەولێر بۆ باسنیوز وتویەتیشی:" پێشتر ڕێنمایی تەندروستی بە ھەموو چێشتخانەکان دراوە و ئاگادار کراونەتەوە لەو ھۆکارانەی کە بەکتریا دەگوازنەوە، ھەر چێشتخانەیەکیش سەرپێچی لە ڕێنماییەکانی تەندروستی بکات، سزا دەدرێت ".



PM:03:43:18/04/2017