"لەلایەن مەنسور بارزانی رۆژانە دەیان هەزار لیتر نەوت لەگوێرەوە رەوانەی هەولێر دەكرێت"

بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتیی لە ناحیەی گوێڕ رایدەگەیەنێت، لە دوو بیرە نەوتی سنووری ناحییەكە ڕۆژانە 10 بۆ 12 تانكەری 36 هەزار لیتری نەوت دەردەهێندرێت و دەبرێتە پاڵاوگەیەكی هەولێر ئاشكراشدەكات، ئەو نەوتە لە لایەن مەنسوور بارزانییەوە دەردەهێندرێت.״

ئەحمەد زاگە، بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتیی لە ناحیەی گوێڕی سنووری قەزای مەخمووری سەر بە موسڵ  بە رۆژنامەی ئاژانسی راگەیاندووە " لە گوندی تەراشی سەر بە ناحیەی گوێڕ، دوو بیرە نەوتی لێیە كە یەكێكیان چوار كیلۆمەتر لەوی ترەوە دوورە ‌و بۆرییان لە بیری یەكەمەوە بۆ بیری دووەم ڕاكێشاوە ‌و ڕۆژانە 10 بۆ 12 تانكەری 36 هەزار لیتری نەوتی لێ دەردەكرێت ‌و مەنسوور بارزانی كوڕی مەسعود بارزانی سەرپەرشتی دەكات".

ئاماژەی بەوەشكردووە: " هەم لای بیرەكان ‌و هەم لەگەڵ تانكەرەكانیشدا هێزی چەكداریان لەگەڵدایە ‌و پاش ‌و پێشیان دەكەون و بە شەو و ڕۆژ نەوت لەو بیرانە دەردەهێندرێت".

ئەحمەد زاگە ئەوەشی ئاشكراكرد ، "دوای باركردنی نەوتەكە دەبرێتە پاڵاوگەی لازان لە نزیك گوندی تەرزان هەر لە ناحیەی گوێڕ كە پاڵاوگەكەش هی مەنسوور بارزانییە".



PM:04:26:19/04/2017