کەشناسی وادەی باران بارینی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە و ئاشکرایکرد پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەگەری نمە باران بارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد لە ھەولێر، سلێمانی و کەرکووک ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە دھۆکیش ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، پاش نیوەڕۆ بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێک ھەیە.

سەبارەت بە کەش و هەوای سبەی ھەینی 21/4/2017، ڕایگەیاندووە لە ھەولێر، سلێمانی و کەرکووک ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە دھۆک ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.




AM:11:05:20/04/2017