وردەكاریی كۆبوونەوەی كۆمه‌ڵ و گۆڕان بڵاوكرایەوە
وه‌فدێكی باڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له سلێمانی كۆبوونه‌وه‌و تاووتوێی ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمیان كرد.
عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سیاسیی له‌شاری سلێمانیی و به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د حه‌كیم، كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی و محه‌مه‌د بامۆكیی و رێبوار حه‌مه‌د ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ، پێشوازییان كرد له وه‌فدێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه پێكهاتبوون له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و د. شۆڕش حاجی و جه‌لال جه‌وهه‌ر‌و د. ئاسۆ مه‌حمود.
له‌م دیداره‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرا.
هاوكات باس له دوایین گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق به گشتیی كرا‌و، به‌تایبه‌ت پرسی ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسیی و كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان‌و پرسی ریفراندۆم خرایه به‌رباس‌و لێكۆڵینه‌وه.
هه‌روه‌ها گرفتی قه‌یرانی دارایی و باری سه‌ختی ژیانی هاوڵاتییان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردن ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان بوو.
PM:04:17:20/04/2017