بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی یادی ڕۆژنامەگەری کوردی دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی سبەی شەممە بە دوو چالاکی یادی ڕۆژنامەگەری کوردی دەکاتەوە.

بڕیارە سبەینێ سەعات 10.30 بەیانی رۆژی شەممە 22/4/2017، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەدوو چالاكی یادی رۆژنامەگەری كوردی بكاتەوە. چالاكی یەكەم بریتیە لە كردنەوەی پێشانگایەكی تایبەت هەمیشەیی بەناوی (پانۆرامای رۆژنامەگەری لە پایتەختی رۆشنبیری) لەلایەن رۆژنامەنووس مەریوان مەسعود-ەوە ئامادەكراوە.

هەروەها چالاکی دووەم بریتی دەبێت لە پانێڵێک بە ناونیشانی ڕۆڵی ڕەخنە لە ڕۆژنامەگەی کوردی، کە چەند ڕۆژنامەنووسێکی "بەئەزموون" پێشکەشی دەکەن کە ئەوانی هەریەکە لە شوان محەمەد و توانا عوسمان و ڕامیار مەحمود و لەتیف فاتح دەبن و ڕێوڕەسمەکە لە هۆڵی پیرەمێرد لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی بەڕێوە دەچێت.



PM:01:06:21/04/2017