پارتی: ریفراندۆم پێویستی بە پەرلەمان نیە
پەرلەمانتارێكی پارتی پێیوایە ڕیفراندۆم مافه، خێر و سه‌ده‌قه نیه به‌غدا و تاران و ئه‌نقه‌ره یان كوێ و كوێ به كوردی بكه‌ن و دەڵێت "ریفراندۆم پێویستی بە پەرلەمان نیە".
ئاری هەرسین بەرپرسی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان لە نوسینێكدا لەسەر راگەیەنراوی كۆتایی كۆبوونەوەی یەكێتی‌و گۆڕان دەنوسێت: "هه‌ردوو حیزبی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌و، زۆر به ساده‌یی و به ئاشكرا بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر ڕیفراندۆم ده‌ربڕی. ئه‌م دوو حیزبه به‌ڕێزه مه‌سجێكێیان دایه ئێمه، كه مه‌سعود بارزانی نه‌ك ده‌وڵه‌ت، به‌هه‌شتیش له‌سه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان دابمه‌زرێنێت قوبوڵیان نیه. ئیتر هه‌تا كه‌ی سه‌رۆكی كوردستان چاره‌نوسی میلله‌تێك ده‌كاته‌قوربانی بێ ساحێبی ناو یه‌كێتی و توڕه‌بوونی گۆڕان؟ هه‌ر وه‌ك چه‌ند جار گوتومانه‌ته‌وه، ده‌وڵه‌ت له گوندێكیشدا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت. سه‌رۆكی كوردستان نابێت بهێڵێت كه هیچ كه‌س یاری به كات له‌گه‌ڵیدا بكات، خافڵی بكات و موهیممه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی له‌بیر به‌رێته‌وه".
هەروەها دەڵێت "كه‌سی سیاسی مه‌بده‌ئی جورئه‌تی بڕیاردانی هه‌یه. هه‌ر ئه‌و جورئه‌ته له به‌ڕێزیان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه به یه‌كێتی و گۆڕان بڵێت: له‌گه‌ڵمانن؟... فه‌رمون. گه‌ر له‌گه‌ڵیشمان نین مۆفه‌ق بن و، هه‌ر كه‌س به ڕێگای خۆی. ئینسان كه به ئاڕاسته‌ی خۆر هه‌نگاوی هه‌ڵهێنا ده‌بێت ته‌حه‌مولی گه‌رما سوتێنه‌ره‌كه‌شی بكات. ڕێگایسه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاونانه به‌ره‌و خۆری ئازادی".
هەرسین لەكۆتاییدا دەنوسێت "ڕیفراندۆم مافه، خێر و سه‌ده‌قه نیه به‌غدا و تاران و ئه‌نقه‌ره یان كوێ و كوێ به كوردی بكه‌ن. بۆیه‌وه‌ڵامی ئێمه بۆ ڕاگه‌ندراوه‌كه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی ڕسته‌یه‌كی ساده‌یه: به‌ڕێزتان ده‌توانن چۆنتان حه‌ز لێیه وا بژین، به‌ڵام ئێمه هه‌رچه‌نده عاره‌ب به برای خۆمان ده‌زانین، حه‌زمان لێیه براكان هه‌ر كه‌س له ماڵی خۆیان بژین".
PM:04:44:22/04/2017