سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان بۆردومانی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ توركیا ئیدانه‌ ده‌كات

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ به‌یاننامەك‌دا هێرشی‌ ئاسمانی‌ سوپای‌ توركیای بۆسه‌ر شه‌نگال و رۆژئاوای‌ كوردستان ئیدانه‌ كرد.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، وێڕای‌ ئیدانه‌كردنی‌ هێرشه‌كه‌ یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان داواش له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ ده‌كات سنورێك بۆ ئه‌و هێرشانه‌ دابنرێت و ناكرێت هێزه‌چه‌كداره‌ قاره‌مانه‌كان له‌ لایه‌ك له‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعشدا بن و له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ بۆردومان بكرێن.
ده‌شڵێت: هێشتا برینی‌ جینۆسایدی‌ كوردانی‌ ئێزدی‌ ساڕێژ نه‌بوه‌، نابێت ناوچه‌كه‌یان بكرێته‌ گۆڕه‌پانی‌ جه‌نگێكی‌ نه‌گریسی‌ تری‌ خوێناوی‌.




PM:05:17:25/04/2017