قادری حاجی عەلی: لەناو یەكێتیدا دوو ئاراستە هەیەو ئێمە پشتگیری ئاراستەیەكیان دەكەین
هەڵسوڕاوی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان، قادری حاجی عەلی پێیوایە لەناوی یەكێتی نیشتمانیدا دوو ئاراستەی جیاواز هەیەو دەڵێت: ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێمان خۆشه یه‌كێتی یه‌كگرتو یه‌ك هه‌ڵوێست بێت و خۆی ساغ بكاته‌وه، ئه‌گه‌رنا پشتگیری هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك ده‌كه‌ین
قادری حاجی عەلی، ئاماژە بە هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی دەکات و رایدەگەیەنێت: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هه‌مو هێزێكییه‌وه به‌شداریی ریفراندۆم ده‌كات و ده‌نگی پێده‌دات، بەڵام ئه‌گه‌ر بۆ ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی و خێزانی و حیزبیه و بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازاته، ئه‌وا ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان باشتر بیری لێبكاته‌وه.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (تۆڕی میدیای گۆڕان) قادری حاجی عەلی رایگەیاند: گومان هه‌یه كه ریفراندۆم وه‌ك كارتی فشار به‌رامبه‌ر به به‌غدا و ئه‌نقه‌ره و تاران بۆ ده‌ستكه‌وتی كه‌سی و حیزبی به‌كار بهێنرێت.
دەقی چاوپێكەوتنكە بخوێنەرەوە:
- پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له ئێستادا پرسی گه‌رمی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، رای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه چیه؟
+ رای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر به رون و ئاشكرا له به‌یاننامه‌ی رۆژی (4/4/2017) خراوهتەڕو، به‌ڕای ئێمه كه‌م كورد هه‌یه كه ده‌نگ نه‌دات بۆ ریفراندۆمێك، كه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت، هه‌مومان قوربانی زۆرمانداوه له‌و پێناوه‌دا، رای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له دروست بونیه‌وه تائێستا له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ئاشكرایه، به‌ڵام مه‌به‌ست له ریفراندۆم چیه؟ ئه‌گه‌ر ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، ئه‌وا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هه‌مو هێزێكییه‌وه به‌شداری ده‌كات و ده‌نگی پێده‌دات، خۆ ئه‌گه‌ر بۆ ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی و خێزانی و حیزبیه و بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازاته وه‌ك له‌وه‌ی ساڵی (2005) رویدا، ئه‌وا ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان باشتر بیری لێبكاته‌وه.
له كوردستاندا كێشه‌ی زۆر گه‌وره و بنچینه‌یی هه‌یه، كێشه‌ی سیاسی، كێشه‌ی ئابوری، كێشه‌ی یاسایی، تا كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش، ئه‌گه‌ر ریفراندۆم بۆ پهردەپۆشكردنی ئه‌م كێشانه‌یه، ئه‌وا راكردنه له واقیع و خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵكه به تایبه‌تی راكردن له (باوكی كێشه‌كان) كه كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه، كه له (19)ی ئابی (2015)ەوه به نایاسایی و به خۆسه‌پێنی به‌ڕێوە ده‌برێت.
- مه‌به‌ستان چیه له‌وه‌ی ریفراندۆمی ساڵی (2005) بۆ مه‌به‌ستی شه‌خسی و وه‌رگرتنی ئیمتیازی زیاتر بوه؟
+ له ساڵی (2005)دا به شێوه‌یه‌ك رای خه‌ڵكی كوردستان وه‌رگیرا له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی، رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خەڵک ده‌نگی به به‌ڵێ دا بۆ جیابونه‌وه، بەڵام له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد كار به ویست و ده‌نگی خه‌ڵك بكات، سه‌ركردایه‌تی هه‌ردو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه، به‌كاریان هێنا بۆ وه‌رگرتنی ده‌ستكه‌وتی سیاسی و مادی بۆ كه‌سه‌كان و بۆ حیزبه‌كانیان، سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌م وه‌ره‌قه‌یه‌ی كرده فشار له‌سه‌ر (پۆڵ بریمه‌ر) كه پاره‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك وه‌ربگرنه‌وه، كه بڕی یه‌ك ملیار و (500) ملیۆن دۆلار بو، له نێوان هه‌ردو حیزبه‌كه‌دا به‌شكرا، ئه‌مجاره‌ش گومان هه‌یه كه ریفراندۆم وه‌ك كارتی فشار به‌رامبه‌ر به به‌غدا و ئه‌نقه‌ره و تاران بۆ ده‌ستكه‌وتی كه‌سی و حیزبی به‌كار بهێنرێت.
- كه‌واتە پێتان باشه ریفراندۆم چۆن بكرێت و میكانیزمه‌كانی چین؟
+ ئێمه ریفراندۆممان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌وێت، ده‌كرێ له‌هه‌مو كات و زه‌مانێكدا بكرێ كه گونجاو بێت، ده‌بێت له په‌رله‌مانه‌وه بڕیار له سه‌ربه‌خۆیی بدرێت و هه‌ر له په‌رله‌مانیشه‌وه كات بۆ ریفراندۆم دیاری بكرێت، چونكه ریفراندۆم خۆی ئامرازه، ئامانجه‌كه سه‌ربه‌خۆییه، به‌ڵام پارتی ریفراندۆمه‌كه‌ی كردوەته بابه‌تێكی تر، بۆ داپۆشینی كێشه‌ی گه‌وره، به‌ناوی سه‌ربه‌خۆیی و كوردایه‌تییه‌وه، واتا ئامرازه‌كانی زیاد له راده گه‌وره كردوه تا حه‌دی بون به ئامانج، مه‌به‌ستی ئێمه‌ش له رۆڵبینینی په‌رله‌مان په‌یوه‌ست نیه به‌وه‌ی له‌به‌رخاتری ریفراندۆم بێت، به‌ڵكو په‌رله‌مان كاری زۆر گرنگتری هه‌یه به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌ری بژێوی خه‌ڵك كه ئێستا پێوه‌ی ده‌ناڵێنین، جگه له‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ناوبانگی هه‌رێم له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دروست كردوه.
ئه‌م پرسه كۆده‌نگی سیاسی و نیشتیمانی پێویسته، كه ده‌بێت له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه یاسا‌و رێسای خۆی بۆ ده‌ربچێت، نه‌ك به بڕیاری حیزبێك یان دوان و گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ره‌ی كوردستانی.
لای ئێمه چاره‌سه‌ری بار گرانی ئابوری و گوزه‌رانی خه‌ڵك، چاره‌سه‌ری كێشه یاسایی و سیاسیه‌كان زۆر له پێشتر بو بۆ ئه‌وه‌ی كورد به‌یه‌ك ده‌نگی و به‌هێزه‌وه داوای سه‌ربه‌خۆیی بكات.
ناكرێت زیاتر له (40%)ی هاوڵاتیانی باشوری كوردستان بێبه‌ش بكرێن له ده‌نگدان بۆ پرسێكی وا چاره‌نوسسازی گرنگ، كه تائێستا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌واوی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بێبه‌ش بكرێن له ریفراندۆم، ئه‌گه‌ر ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییه و پاش ریفراندۆم ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نرێت، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانی ده‌كات، نه‌ك بۆ په‌رده پۆشكردنی كێشه‌كان و بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازات بێت.
- په‌یوه‌ندیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی ئه‌مڕۆدا له چی ئاستێكدایه؟
+ پاش هاتنی وه‌فدی پارتی له (19/12/2016) بۆلای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پرسیاركردنمان لێیان له شێوه‌ی جێبه‌جێ كردنی پێشنیاره‌كانی كاك مه‌سعود، ئیتر هیچ وەڵامێك نه‌دراوه‌ته‌وه و هیچ كۆبونه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كیش نه‌كراوه.
- به‌ڵام به‌شێك له میدیاكانی نزیك له پارتی ده‌ڵێن دور له چاوی كامێرا كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی و به‌رپرسانی پارتی كراوه؟
+ بۆ دڵنیایی هه‌مو لایه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌رچی هه‌نگاوێكی سیاسی یان كۆبونه‌وه‌یه‌كی سیاسی بكات به ئاشكرا و له‌به‌رچاوی میدیاكان ده‌یكات، بۆیه هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نهێنی روینه‌داوه.
- سه‌باره‌ت به یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه په‌یوه‌ندیتان چۆنه؟
+ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تردا په‌یوه‌ندیمان ئاساییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانیدا په‌یوه‌ندیه‌كانمان دور و نزیكی و به‌رزو نزمی تێده‌كه‌وێ، له‌مانگی مایسی پاردا رێكکه‌وتنێكی سیاسی هه‌مه‌لایه‌نه‌مان كرد كه ئێمه و خه‌ڵكی كوردستانیش ئومێدمان له‌سه‌ر هه‌ڵچنی، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئه‌مڕۆ جگه له بڵاوكردنه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌كاندا هیچ خاڵێك له‌و (24) خاڵه‌ی تر له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه جێبه‌جێنه‌كراوه، پاش رێكکه‌وتنه‌كه كۆمه‌ڵێك گرفتی گه‌وره له‌ناو یه‌كێتیه‌وه دروست كرا بۆ له‌باربردنی، كه گومانمان نیه ده‌ستی پارتیشی تێدا بو.
له‌ناو یه‌كێتیدا كۆمه‌ڵێك له‌وانه‌ی به‌جۆرێك له جۆره‌كان په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌یه، كاری زۆر جدیان كرد بۆ خستنه سه‌ر ره‌فه‌ی رێكکهوتننامهكهمان، تائێستاش ئه‌و ململانێیه‌ی ناو یه‌كێتی بوەته هۆی نه‌چونه پێشه‌وه‌ی رێكکه‌وتنه‌كه، دیاره به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری له نێوان پارتی و یه‌كێتیدا به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر نه‌وت و داهاته‌كانی تر كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ساغ بونه‌وه‌ی بڕیار له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا، كه ئومێد ده‌كه‌ین یه‌كێتی نیشتمانی باشتر بیر له‌م كێشه‌یه بكاته‌وه، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ماڵی كورد و هێنانه‌وه سه‌ر سكه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا.
- ده‌وترێت له‌ناو یه‌كێتیدا به دو ئاراسته كار ده‌كرێت، ئاراسته‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی پارتی و ئاراستهیهكیشیان له‌گه‌ڵیدا نین، ئێوه ده‌ڵێن چی؟
+ بونی ئه‌و دو ئاراسته‌یه له یه‌كێتیدا ئاشكرایه، ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێمان خۆشه یه‌كێتی یه‌كگرتو یه‌ك هه‌ڵوێست بێت و خۆی ساغ بكاته‌وه، ئه‌گه‌رنا پشتگیری هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی چاككردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی و یه‌كخستنی ناو ماڵی كوردستان و به سیسته‌ماتیك كردنی حكومداری بێت، پێشمان خۆشه كه یه‌كێتی به رون و ئاشكرا هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به سیستمی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان دیاری بكات، هه‌روه‌ك پێشتر له پرۆژه‌كانی په‌رله‌ماندا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌كاندا داوای به دیموكراتی كردنی كوردستان و سیستمی په‌رله‌مانیان كرد.
ده‌بێ ئێمه و یه‌كێتی و هه‌مو لایه‌نه‌كانی تر به‌ربه‌ست دروست بكه‌ین له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی دیكتاتۆریه‌ت و حوكمی بنه‌ماڵه‌یی و خۆسه‌پاندن، ده‌نا كێشه و چهرمهسهریهكه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتومان زیاتر ده‌بێ.
- لەئێستادا نزیك ده‌بینه‌وه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، رای ئیوه چیه و چی ئامادهكاریهكتان كردوه، ئایا پێتان وایه ئه‌و ده‌نگانه‌ی پێشتر ده‌هێننه‌وه؟
+ گۆڕان ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئومێدمان وایه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت، ئاماده‌كاریی ته‌واویشمان كردوه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆی ده‌نگ كه‌مكردن و زیادكردنه، پێمانوایه ئه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی پێشوه‌ختی هه‌ڵبژاردنی هه‌ندێ لایه‌نه، كه ده‌ستیان پێكردوه، به بڕوای ئێمه ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان (38) كورسیه‌كه‌ی خۆی بێنێته‌وه ئه‌وا له‌دو ئه‌گه‌ر ده‌رناچێت، یان له ئێستاوه ئاماده‌كاری بۆ ساخته‌كاری گه‌وره كردوه، یان كۆمه‌ڵگای كوردی نه‌گه‌یشتوەته ئاستی ئه‌وه‌ی كه سزای گه‌نده‌ڵكاران و ده‌ست تێكهڵكهران له‌گه‌ڵ بێگانه و یاسا شكێنان و بڕینی قوتی خه‌ڵكی بدات، كه خۆم باوه‌ڕم وایه خه‌ڵك زۆر له‌وه وشیار تره و ئه‌مجاره له سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه سزای گه‌نده‌ڵكاران و مافیاكانی نه‌وت و داهاتی گشتی و برسیكهرانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات.
AM:10:11:26/04/2017