هەولێر.. ژنێك بەخۆی خواردنی كلێنكسەوە لەنەخۆشخانە نەشتەرگەریی دەكرێت
پاش بانگەشەی مەلا عەلی كەڵك لەسەر بەسودبوونی خواردنی كلێنكس بۆ دابەزاندنی كێش ژنێك لەهەولێر بەهۆی خواردنی كلێنكسەوە رەوانەی نەخۆشخانە كراو نەشتەرگەریی بۆدەكرێت.
ژنێكی تەمەن 40 ساڵ لە هەولێر بۆ دابەزاندنی كێشی لەشی، كلێنسی خواردووە و بەو هۆیەوە تووشی گیرانی ریخۆڵەكانی دەبێت و پسپۆڕێكی نەشتەرگەریش رایدەگەیەنێت، گەر لەماوەیەكی كەمدا کلێنسەکە لەڕیخۆڵەكانی نەبێتەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدەن.
پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە خواردنی كلێنس دەبێتەهۆی دابەزاندنی كێشی لەش و بەم هۆیەوە خەڵكێك رووی لە خواردنی كلێنس كرد، بەڵام پزیشكێكی پسپۆڕی نەشتەرگەری رەتیدەكاتەوە خواردنی كلێنس ببێتە هۆكاری كەم بوونەوەی كێشی لەش.
توانا كەمال، پسپۆڕی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی رزگاری و فریاكەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی نیسانی 2017 ژنێكی تەمەن 40 ساڵ كە دانیشتووی هەولێرە بەهۆی زۆری كێشی لەشی كلێنسێكی زۆری خواردووە و تووشی گیرانی ریخۆڵەكانی بووە و باری تەوندروستی تێكچووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژهەڵات خەوێندراوە".
وتیشی "گەر تاماوەیەكی كەم کلێنسەکان لەریخۆڵەكانی نەبنەوە، ئەوكاتە بۆ پاراستنی گیانی ژنەكە نەشتەگەری بۆ ئەنجامدەدەن".
د. توانا كەمال، ئاماژەی بەوەشكرد "تائێستا زانستی پزیشكی نەیسەلماندووە خواردنی كلێنس بۆ دابەزاندنی كێشی لەش بە سوودبێت، بۆیە ئەوانەی باس لەوەدەكەن خواردنی كلێنس بۆ دابەزاندنی كێشی لەش بەسوودە دوورە لە راستیەوە".
PM:01:18:26/04/2017