لە ناو بازاڕی سلێمانی دوو کەس بە فیشەک بریندار کران

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند لە شەقامی ئۆرزدی شاری سلێمانی، تەقە لە دوو هاوڵاتی کراوە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە NRT وتووە "ئەو کەسەی برینداربوون ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە ، تیمەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

ڕوونیشیکردەوە، کە هێزەکانی پۆلیسی هەریەکە لە بنکەی پۆلیسی سەرا و پۆلیسی فریاکەوتن، لە شەقامەکانی ئۆرزدی و سابونکەران بڵاوەیان پێکراوە و بەدوای تۆمەتباری ڕووداوەکەدا دەگەرێن.




PM:05:18:26/04/2017