وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند "لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا، ٢٠ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانیی دابیندەکەین".
محەمەد ئەمین ھەورامی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە"بەتێکڕا لەشەوو ڕۆژێکدا، نزیکەی ٢٠ کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی بۆ ھاوڵاتیان دابیندەکرێت و چاوەڕوانی زیاترکردنی کاتژمێرەکانیش دەکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە لەئێستادا بەگشتیی فشارەکانی سەر کارەبا کەمتربونەتەوە، کۆتایی ئەم مانگەش خشتەیەکی نوێی کارەبا بۆ مانگی داھاتوو ئاشکرادەکەن کە بەگوێرەی ئەو خشتەیە ڕێژەی کاتژمێرەکانی کارەبا دیاریدەکەن
ڕوونیشیکردەووە، "ھەرکاتێک فشارەکانی سەر کارەبا کەمتربێت و بەکارھێنانی ئەو ئامێرانەی کارەبای زۆریان دەوێت کەمتر ببێتەوە، ڕێژەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا زیاتر دەبێت".