گەرمیان.. بەهۆی دزینی شیر‌و دایبی پیاوێك بە 10 ساڵ زیندانی حوكم درا
ئه‌و پیاوه‌ی شیر و دایبی له سوپه‌ر ماركێت دزیوه، زیاتر له 10 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان زانیاری زیاتر ئاشكرا دەكات.
رائید عه‌لی جه‌مال قه‌دوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ یەكشەممە 30ی نیسانی 2017، رایگه‌یاند: ئه‌و پیاوه فه‌رمانبه‌ری شاره‌وانی كفرییه، ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن پۆلیسی كفرییه‌وه به‌تۆمه‌تی دزینی شیر و دایبی له چه‌ند دوكان و سوپه‌رماركێتێك ده‌ستگیركرابوو، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و سوپه‌رماركێتانه‌ی ئه‌و پیاوه دزیی لێكردون، شتومه‌كی زۆری تێدابووه كه نرخه‌كه‌ی له 10 هه‌زار دۆلار زیاتربووه، به‌ڵام ده‌ستی بۆ ئه‌و شتانه نه‌بردووه و ته‌نیا شیر و دایبی دزیوه.
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان بۆ نەوا وتیشی: ئه‌و پیاوه له‌به‌ر هه‌ژاری ئه‌و كاره‌ی كردووه، به‌ڵام تاوان هه‌ر تاوانه، بۆیه دادوه‌ر به مادده‌ی 443ی سزادانی عیراقی، كه تایبه‌ته به دۆسیه‌ی دزیكردن، زیاتر له 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاندوه.
PM:03:15:30/04/2017