پشدەر.. بەهۆی وەرگەڕانی "لانك"ەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا !!
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 8:00 لە گوندی (دێلۆ) سنوری ناحیەی هەڵشۆ ـ قەزای پشدەر منداڵێکی تەمە 7 مانگان بە ناوی ( د. ع. خ) ڕهگهزی مێ پاش ئەوەی لەکاتی خەودا ( لانکە )کەی وەردەگەڕێت و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستدا.
دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و هیچ کەسێکیش لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر نەکراوە
ئەمیرحسن - ڕانیە
PM:03:22:30/04/2017