بە وتەی وەزیری تەندروستی هەرێم، جارێكی دیكە مەلا عەلی كەڵك بۆ نیە بگەڕێتەوە سەركارەكەیو ئەو كارانەی دەیكات هیچ پەیوەندییەكی بە بواری پزیشكییەوە نیە.
رێكەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "چەند جارێك لە دژی مەلا عەلی كەڵەك سكاڵای یاسایی لە دادگا تۆمار كردوە و ئەمڕۆش لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ قسەمان كردوە كە نابێت مەلا عەلی كەڵەك بگەڕێتەوە سەر كارەكەی".
وتیشی "وەزارەتی تەندروستی سوورە لەسەر داواكەی كە نابێت مەلا عەلی كەڵەك ئەم كارە بكات, چونكە هیچ پەیوەندییەكی بە زانستی پزیشكی و چارەسەری نەخۆشی هاووڵاتیانەوە نیە".
وەزیری تەندروستی هەرێم، بۆ ئێن ئار تی ئەوەشی خستەڕوو "ئەنجومەنی وەزیرانیش ئاگاداری دەستگیر كردنەكەی مەلا عەلی كەڵەكە و داواشمان لە دادگا كردووە جگە لەوەی ناوبراو دەستگیر بكرێت, دەبێت لە رووی یاساییشەوە سزا بدرێت, چونكە پێشێلی بواری تەندروستی كردووە و تەشهیری بە كۆمەڵێك پزیشك و نەخۆشخانە كردووە".
رێكەوت حەمەرەشید، وتیشی "چاوەڕێی دادگا دەكەین بۆ ئەوەی رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كابرایە بگرێتەبەر".
شەوی رابردوو لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی پیاوی ئاینی مەلا عەلی کەڵەک لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت، لەکاتی دەستگیرکردنەکەدا ناوبراو جەخت لەسەر بەردەوامی ئەو شێوە چارەسەرە دەکاتەوە کە تا ئێستا پەیڕەوی کردووە.
(زیاتر بخوێنەرەوە)