سپی - هەولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی
كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ شه‌ممه باران بە لێزمە بە شێوەی بچڕپچڕ دەبارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان
ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەو و ئاشکرایکرد ئه‌مڕۆ
هەینی له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت .
لە ڕاگەیەندراوێکی دیکەشدا ئاشکرایکرد سبەینێ له شاره‌كانی
هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ
ئه‌گه‌ری لێزمه بارانی پچڕ و هه‌وره تریشقه به‌تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كاندا.