سپی - هەولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
و كاروباری ئایینی، ڕایگەیاند خێزانی هه‌ندێك له چه‌كدارانی داعش هاتونه‌ته‌وه
كوردستان.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان
له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، بە ماڵپەڕی باسی تووە "خێزانی هه‌ندێك له چه‌كدارانی داعش هاتونه‌ته‌وه كوردستان، به‌ڵام
نازانین چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، چونكه هه‌ندێكیان له‌لایه‌ن
كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه پێشوازیان لێ ناكرێت و قبوڵیان نه‌كردوون".
ڕوونیشی کردەوە "به‌شێكیان خێزانی چه‌كداره داعشه‌كانن
و منداڵه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه له داهاتوو
حكوومه‌ت به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات".
پێشتریش سپی بڵاویکردەوە لە زاری سەرچاوەیەکەوە
بڵاویکردەوەمه‌لا شوان دانیشتووی ناحیه‌ی داره‌تو بووه له هه‌ولێر
و له مزگه‌وتێكى ئه‌وێ پێشنوێژ و وتار خوێن بوو له مانگی ١١ ی ساڵی ٢٠١٤ له‌گه‌ڵ
خێزانه‌كه‌یدا په‌یوه‌ندی كردووه به داعشه‌وه، به‌ڵام له حه‌ویجه کوژرا ، ئه‌گه‌رچی
زانیاری ورد سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی هاوسه‌ر و دوو کچه‌که‌ی نییه، به‌ڵام به گوێره‌ی
زانیارییه‌کان تا ئێستا له‌ناو داعشدان و به گوێره‌ی یاساکانی داعش‌یش هاوسه‌ره‌که‌ی
ده‌بێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه‌دا کردبێته‌وه.
پێشتر غه‌یاس سورچی، كارگێڕی
مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به هاوسه‌ری ئه‌و چه‌کداره
کوردانه‌ی ناو داعش که کوژرابوون ڕایگه‌یاندبوو "ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه‌له ناو
داعشدا بوون و هاوسه‌ریان هه‌بووه‌و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا كوژراون، هاوسه‌ره‌كانیان
له لایه‌ن كه‌سانی غه‌یره عیراقی ناو داعشه‌وه به زۆره‌ملێ ماره‌كراونه‌ته‌وه".