مەراسیمی ساڵیادی شەهید فەرزادی كەمانگەر و هاوڕێكانی سازناكرێت و بەرپرسی پەیوەندیەكانی پژاكیش دەڵێت "هۆكارەكەی سیاسیە".
ئاسایشی سلێمانی ڕێگری دەكات لە ئەنجامدانی مەراسیمی ساڵیادی شەهیدكردنی فەرزادی كەمانگەر و هاوڕێكانی و بەرپرسی پەیوەندیەكانی پژاكیش بە "سپی" ڕاگەیاند "چوار ڕۆژ لەمەوبەر داوایان پێشكەش كردوە بۆ وەرگرتنی مۆڵەت بۆ مەراسیمەكە و كە بڕیار وابوو ئەمڕۆ لە هۆڵی تەوار ساز بكرێت".
هەڤاڵ ئامەد، بەرپرسی پەیوەندیەكانی پژاك هۆكاری ڕێگریكردن لە ئەنجامدانی ئەو مەراسیمە بە سیاسی نادەبات و ڕایدەگەیەنێت "نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرپرسانی ئاسایشی سلێمانی پێیان ڕاگەیاندین كە ڕێگە بە ئەنجامدانی ئەو مەراسیمە نادەن".
ڕۆژی 19 /5/ 2010 فەرزاد كەمانگەر و هاوڕێكانی "شیرین عەلەم هولی، فەرهاد وەكیلی، عەلی حەیدەریان و مێهدی ئیسلامیان" لە زیندانی ئێوینی تاران لەسێدارە دران.