ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند" له‌هه‌ولێر شكاوه به‌ڕوونی لای پارتی به‌تایبه‌ت بارزانی بۆیه ده‌بێت له‌وێ هه‌ڵبه‌سترێته‌وه".
لە لێدوانێکی کورت‌دا کە بۆ ژمارەیەک میدیا، عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی له‌باره‌ی گرفته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌كارخستن و كاراكردنه‌وه‌ی ده‌زگا شەرعیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، "گومانی تێدانیه ئێمه بمانه‌وێت هه‌رهه‌نگاوێك بنێن ده‌بێت بناغه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه بریتی بێت له ئاشته‌وایی و ته‌بایی نێوخۆ و پێكه‌وه ڕاوێژكردن و یه‌كدی به‌هه‌ند وه‌رگرتن، بێگومان هه‌موومان پێویستی مان به‌یه‌كدی هه‌یه، هیچ كه‌س نابێت وابیربكاته‌وه كه بێنیازه له‌وانی دیكه، هه‌ستكردن به‌بێ نیازی به‌رامبه‌ر به‌وانی دیكه وه‌هه‌ستكردن به‌وه‌ی كه خۆت به‌سی بۆ خزمه‌ت ئه‌وه به‌ڕاستی ئه‌وه‌یه‌كه قه‌یرانه‌كانی زۆر قوڵكردوه‌ته‌وه".
ئه‌میری كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت" ده‌بێت ئه‌و عه‌قڵیه‌ت لابه‌رین ئه‌وه بێنینه جێ ی كه پێویستیمان به‌یه‌كدی هه‌یه وه به‌هه‌موان ده‌توانین خزمه‌تی ئه‌م وڵاته بكه‌ین".
له‌باره‌ی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ده‌زگا شه‌رعیه‌كانی هه‌رێم مامۆستا عه‌لی باپیر وتی" ئومێد هه‌یه گه‌ر ئیراده هه‌بێت وه‌قتمان به‌ده‌سته‌وه ماوه هه‌رچه‌ند كاتمان زۆر له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام كاتیش به‌ده‌سته‌وه ماوه وه ئومێدیش هه‌یه چونكه شته‌كان لێمان عاسی نه‌بووه، واته به‌ده‌ست خۆمانه به‌س به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی ته‌سك وه‌لانێن و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی زاڵكه‌ین هه‌مووشتێكمان پێده‌كرێت".
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماژه به‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت"پێم وایه ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وی شكاوه ده‌بێت ئه‌و چاكی كاته‌وه له‌كوێ شكاوه له‌هه‌ولێر شكاوه به‌ڕوونی لای پارتی به‌تایبه‌ت كاك مسعود پێمان گووتون ده‌یان جاریش گه‌یاندوومانه،به‌ته‌ئكید ده‌ست له‌كوێ شكا ده‌بێت له‌وێ هه‌ڵبه‌سترێته‌وه گرفت له‌كوێ بوو ده‌بێت له‌وێ چاره‌سه‌ربكرێت له‌ده‌ستی كێ شكاوه ده‌بێت ئه‌و زیاتر هیمه‌ت بكات".