كەسوكاری بكوژانی فەرەیدون جوانڕۆیی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و دەڵێن "چۆن دەبێت پێشمەرگە لە سێدارە بدرێت".
ئەمڕۆ 11ی ئایار جارێكی دیكە كەسوكاری بكوژانی فەرەیدون جوانڕۆیی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوا لە بارزانی دەكەن بەو بڕیاری سزای لەسێدارەدانی ئەو كەسانەدا بچێتەوە ڕایبگرێت.
لە كەیسی كوژرانی فەرەیدون جوانڕۆییدا 6 كەس دەستگیركراون و لەلایەن دادگاوە سزای لە سێدارەدان بۆ 3 لەوانە دەرچووە.
كەسوكاری ئەو سێ كەسە كە سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە دەڵێن "كوڕەكانمان پێشمەرگەن و چۆن دەبێت پێشمەرگە لە سێدارە بدرێت."
هەروەها دوو ڕۆژ لەمەوبەر فرانسیسكۆ مۆتا بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە نامەیەكی بەپەلەدا داوای لە بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و هەریەكە لە سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری و داواكاری گشتی بە وەكالەت دەكات كە لە سنوری دەسەڵاتی خۆیاندا، هەموو كارێك بكەن بەمەبەستی جێبەجێنەكردنی سزاكانی لەسێدارەدان.
لە شەوی 25/8/2015دا، فەرەیدون جوانڕۆیی ئەندامی سەركردایەتی پارتی و بەرپرسی میحوەری خازر بە وتەی پۆلیسی هەولێر لە شەڕی دوو بنەماڵەی دوژمنداردا كوژرا، دواتریش سێ لە تۆمەتبارەكان سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەكرا و بارزانیش ئیمزای لەسەر كرد.