دابەشکردنی مووچە دەستیپێکردەوە

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی تا کۆتایی ئەم مانگە مووچەی مانگی ئازاری مووچە خۆرانی هەرێم دابەش دەکرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتووش مووچەی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

سەرەتای ئەم هەفتەیە دابەشکردنی موچەی مانگی ئازار دەستپێدەکات و دەستپێکیش لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەبێت و تەواوی خشتەکە بەم شێوەیەیە..

ڕۆژی یەک شەممە و دوو شەممە بەرواری   14 و 15 ی ئایار، مووچەی مانگی 3 ی ساڵی 2017 ی یەکەکانی (70 و 80)ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 16 ی ئایار، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی 3 ی ساڵی 2017 ی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.

ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری 17 و 18 ی ئایار، مووچەی مانگی 3ی ساڵی 2017 ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت(فەرماندەی  پێشمەرگەی زێرەڤانی، فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن، ئەنجومەنی ئاسایش).

هەفتەی دواتریش دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و ڕۆژی  یەک شەممە بەرواری 21 ی ئایار ، مووچەی مانگی  3ی ساڵی ٢٠١٧ ی و دەزگای گشتی ئاسایش و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.

ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 22 ی ئایار ، مووچەی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) دابەش دەکرێت.

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 23 ی ئایار ، مووچەی پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان) دابەش دەکرێت.

ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری  24 و 25 ی ئایار، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ  و دەزگای مین دابەش دەکرێت.

هەروەها ڕۆژی یەک شەممە 28ی ئایار،، مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.

ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 29 ی ئایار، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی 2017 ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت، (وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی گواستنەو گەیاندن، وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی پلان دانان، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی دەسپاکی، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان).

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 30 ی ئایار، مووچەی (وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، مووچەی (کەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی) دابەش دەکرێت.

ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 31 ی ئایار، موچەی (وەزارەتی داد، ئەنجومەنی دادوەری، سەرۆکایەتی ھەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان) دابەش دەکرێت، کە دەکاتە دواین ڕۆژی دابەشکردنی موچەی مانگی ئازار.


PM:04:55:12/05/2017