پارەی بەڵێندەران لە سلێمانی دابەش دەكرێت

پارێزگاری سلێمانی بە وەكالەت ئاشكرای دەكات كە لەمرۆ یەكشەممەوە دەست بە دابەشكردنی پارەی بەڵێندەران كرا كە بڕەكەی چوار ملیار‌و هەشت سەد ملیۆن دینارە.

عومەر قەڵادزەیی كە لەچوارشەممەی ڕابردوەوە لەبری پارێزگاری سلێمانی كارەكانی پارێگای سلێمانی ڕایی دەكات بە كوردیوی ڕاگەیاند:"پێنج شەممەی ڕابردوو خەرجكردنی پارەی بەڵێنەدارنم واژۆكردوەو لەئەمڕۆوە هاتوون و چەكەكەیان پێ داروەو دەچن بۆ بانكەكان تا پارەكانیان وەر بگرن"

هەروەها وتیشی:"پارەكە بڕەكەی چوار ملیار و هەشت سەد ملیۆن بوەو حكومەت بەڵێنی پێ داون مانگانە ئەو پارەیان بۆ خەرج بكات".



PM:02:07:14/05/2017