لەبارەی دابەشكردنی برنج لەمانگی رەمەزان روونكردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەری دانەوێڵەش رایدەگەیەنێت: تا ئێستا دیار نییە بۆ مانگی ڕەمەزان برنج دابەش دەكرێت یان نا.

محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری دانەوێڵەی سلێمانی، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوان چاوەڕێی بەغداد دەكەن بۆ ئەوەی بەشە برنجی مانگانەی هاووڵاتیان بنێرن و دەست بە دابەشكردنی بكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، پێدەچێت بۆ ساڵی 2017 گرێبەستی نوێ لەگەڵ كۆمپانیاكان بۆ هێنانی برنج ئەنجامدرابێت، بەڵام هیچ زانیارییەك بە ئەوان نەدراوە، لە چوار مانگی ساڵی 2017 تا ئێستا برنج بەسەر هاووڵاتیان دابەشنەكراوە.

ڕاشیگەیاند، چاوەڕوانن لە بەغدادەوە برنج ڕەوانە بكرێت بۆیان و دەست بكەن بە دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیان.

ئاماژەی بەوەش كرد، بڕێكی كەم برنج كە لە مانگی 12ی 2016 بۆیان هاتبوو، دابەشیان كردووە بەسەر بنكەی یەك و دوو كە تەنها 362 تۆن بووە و بەشی تەواوی هاووڵاتیانی نەكردووە.

وتیشی: "تا ئێستا لە لایەن بەغدادەوە ئاگادارنەكراوینەتەوە بۆ مانگی ڕەمەزان برنجی باش یان هەر برنجێكی دیكە ڕەوانە دەكرێت بۆ دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیان".



PM:04:51:14/05/2017