گۆڕانكاری لە پێدانی كارەبادا كرا

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ كارەبای‌ سلێمانی‌ بڕیاریدا گۆڕانكاری‌ لە پێدانی‌ كارەبای موەلیدە ئەهلیەكان بكرێت و كارەبای زیاتر بە هاوڵاتیان بدرێت.

لە راگەیەندراوێكدا كە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ كارەبای‌ سلێمانی‌ بڵاویكردۆتەوە ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و زۆربوونی خواست لەسەر كارەبا، لەسبەینێ‌ دووشەممە 15ی ئایارەوە خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلیەكان گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

بەپێی خشتە نوێیەكە موەلیدە ئەهلییەكان پێویستە لە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ كارەبا بدەن بە هاوڵاتیان، كە پێشتر لە كاتژمێر 4 كارەبای هەڵدەكرد.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە ئەم خشتەیە تا مانگی رەمەزان بەردەوام دەبێت، لەمانگی رەمەزاندا بە پێی پێویست گۆڕانكاری تێدا دەكرێت، ئاگاداری خاوەن موەلیدە دەكات‌ كە لە سبەینێوە پابەندی ئەو خشتە نوێیە بن و كارەبا بدەن بەهاوڵاتیان.



PM:10:28:14/05/2017