وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێكی نوێ‌ی له بارەی مووچەی مامۆستایانی
وانەبێژەوە دەرکرد.
شێركۆ سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگه‌یاندووە "وه‌زاره‌تی
دارایی له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه 15ی ئایاری 2017 له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و
به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی په‌روه‌رده ئه‌نجامیدا، بڕیاریدا له‌مه‌ودوا
له‌رێگه‌ی خه‌زێنه‌كانه‌وه پاره‌ی وانه‌بێژ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی
دارایی و په‌روه‌رده خه‌رج بكرێت".
وتیشی پێشتر بۆخه‌رجكردنی پاره‌ی وانه‌بێژی مامۆستایان له‌رێگه‌ی
په‌روه‌رده‌كانه‌وه نوسراو ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌ت ده‌كراو له‌وێشه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی
دارایی، به‌ڵام له‌ئێستادا ته‌نها له‌رێگه‌ی خه‌زێنه‌كانه‌وه خه‌رج ده‌كرێت.
ڕاشیگەیاندووە "بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌روه‌رده‌كان
له‌رێگه‌ی نوسراوی ره‌سمیه‌وه ئاگاداربكرێنه‌وه، وه‌زاره‌تی دارایش
له‌لای خۆیه‌وه گه‌نجییه‌كان ئاگاداربكاته‌وه، چونكه پاره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ
بۆساڵی 2017 خه‌رجنه‌كراوه، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌پێی لیستی موچه‌كانیان
وردبینیان بۆ ده‌كرێت و دواتر ده‌ست به‌دابه‌شكردنی پاره‌كانیان ده‌كرێت".
هەوکات لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی دەرماڵەی مانگی شوباتی 2017، وتەبێژی
وەزارەتی پەروەدە وتی "وەزارەتی دارایی هیچ زانیارییەكی لەبارەی كاتی
دابەشكردنی دەرماڵەی مامۆستایان بە وەزارەتی پەروەردە نەداوە و نازانین كەی
دابەشدەكرێت".
لەكاتی پێدانی دەرماڵەی مامۆستایان
وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی پەروەردەی دڵنیاكردبووەوە دەرماڵەكە بۆ ماوەی
پێنج مانگ بەسەر مامۆستایان دابەشدەكرێت و لە وەرزی هاوینیش بەردەوام دەبێت، بەڵام
تائێستا تەنیا دووجار دەرماڵەكە دابەشكراوە و دەنگۆی راگرتنی دەرماڵەكەش
بڵاودەبێتەوە.