پەرلەمانتارێكی پارتی: سه‌لیم جبوری سه‌ری دای له‌به‌رد
سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان لە نوسێنێكدا رەخنەی توند لەسەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەگرێت‌و دەڵێت سەری دای لەبەرد.
ئاری هەرسین، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دەنوسێت: به درێژایی مێژوو خه‌ڵكی كوردستان ته‌ماعیان له بستێكی نیشتیمانی خهڵكیتر نه‌بوه. به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه له سه‌نگه‌ری به‌رگریدا بون. ئێمه نامانه‌وێت وڵاتی كه‌س پارچه پارچه بكرێت و وه‌ك ئێمه‌ی لێ بێت. ئێمه به نیاز نین ده‌ست بۆ نیشتیمانی كه‌س به‌رین، ته‌نیا ده‌مانه‌وێت له‌ماڵی خۆمانداخاوهن ماڵ بین و هیچیتر. ئێمه ده‌مانه‌وێت كه ئه‌وه‌ی نزیكی ١٠٠ ساڵ به‌ر له ئێستا عه‌ره‌ب ده‌ست له ناو ده‌ستی ئیستیعمار نیشتیمانه‌كه‌یان لێ دزین و لێیان داگیر كردین، وه‌رگرینه‌وه. له ڕاستیدا مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕاستكردنه‌وه زوڵمێكی گه‌وره‌ی مێژووییه، نه‌ك ئاژاوه گێڕی و شێواندنی مێژوو.
دەقی نوسینەكە:
ئه‌مرۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌لیم جبوری له میانه‌ی موناسابهیهكدا گوتویه‌تی: قوبوڵی ناكه‌ین كه‌س وڵاته‌كه‌مان دابه‌ش بكات و، به‌ره‌وڕوی هه‌رده‌نگێكی نه‌شاز ده‌وه‌ستینه‌وه كه ده ست بۆ نیشتیمان ببات.
كورد ڕاستی گوتوه كه ئه‌گه‌ر (...)به‌ریته به‌غدا نابێت به ئێستر!... گه‌لی كوردستان سه‌دان ساڵه و له سه‌رده‌می مۆدێڕنه‌شدا مافی زه‌وت كراوه. ویژدانیهت و دادپه‌روه‌ری په‌یوه‌ندی به پله‌و پایه‌ی ڕۆشنبیرانه‌ی كه‌سه‌كانه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌دا نیه. ئه‌گینا ئه‌گه‌ر پێشكه‌وتن نیشانه‌ی ئینسان دۆستی و ویژدان بوایه، ئه‌وروپای مۆدێرنه و پێشكه‌وتوو له بواری زانست و پیشه‌سازی و فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌بیات (كۆیله‌گه‌ری) نه‌ده‌دۆزیه‌وه و وه‌ك ئاژه‌ڵێكی دڕنده معامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌شپێسته‌كاندا نه‌ده‌كرد، وڵاتانی جیهانی داگیر نه‌ده‌كرد و، سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌تانی تریان به به‌لاش بۆخۆیان نه‌ده‌برد.
ئه‌مه‌ش ڕۆشنبیری سیاسی سه‌رۆك پارله‌مانه‌كه‌ی عێراق كه له‌بری تێگه‌یشتن له موعاناتی سه‌دان ساڵه‌ی گه‌لێك و، به‌بیر هاتنه‌وه‌ی (ته‌هجیر، ته‌عریب) و ئه‌نفال و كیمیایی باران كه دۆزه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ئوسلوبانه عارهبێكی عه‌یاره ٢٤ سوننه (سه‌دام حسێن) هاونه‌ته‌وه‌ی سه‌لیم جبوری بوه، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات كه نیازمان هه‌یه وڵاته‌كه‌ی ئه‌و دابه‌ش بكه‌ین!
ئه‌م گوتاره وه‌ڵامێكی سه‌رپێی و ساده‌یه بۆ جبوری و جبوریهكانی تر، چونكه له‌وه زیادتریش ناهێنێت.
به درێژایی مێژوو خه‌ڵكی كوردستان ته‌ماعیان له بستێكی نیشتیمانی خهڵكیتر نه‌بوه. به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه له سه‌نگه‌ری به‌رگریدا بون. ئێمه نامانه‌وێت وڵاتی كه‌س پارچه پارچه بكرێت و وه‌ك ئێمه‌ی لێ بێت. ئێمه به نیاز نین ده‌ست بۆ نیشتیمانی كه‌س به‌رین، ته‌نیا ده‌مانه‌وێت له‌ماڵی خۆمانداخاوهن ماڵ بین و هیچیتر. ئێمه ده‌مانه‌وێت كه ئه‌وه‌ی نزیكی ١٠٠ ساڵ به‌ر له ئێستا عه‌ره‌ب ده‌ست له ناو ده‌ستی ئیستیعمار نیشتیمانه‌كه‌یان لێ دزین و لێیان داگیر كردین، وه‌رگرینه‌وه. له ڕاستیدا مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕاستكردنه‌وه زوڵمێكی گه‌وره‌ی مێژووییه، نه‌ك ئاژاوه گێڕی و شێواندنی مێژوو.
هه‌رچی مه‌سه‌له‌ی ههڕهشهكانیشه ئه‌وا ده‌ڵێین: ئه‌وان به زیاتر له ٦٠٠٠٠ چه‌كداره‌وه نه‌یانتوانی ٢٤ كاتژمێر شاری موسڵ بپارێزن و له چاوتروكاندنێك دا داعش هه‌مویانی ئاواره‌ی كوردستان و ناوچه‌كانی تری عێراق كرد، ئێستا به چ ڕویه‌كه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شكركێشی بۆ سه‌ر كوردستان ده‌كه‌ن؟
دواجار ئه‌وانه‌ی قسه‌كانی ئێمه‌یان بۆ سه‌لیم جبوری ته‌رجومه كردوه، یان كوردیه‌كه‌یان باش نه‌بوه، یان عه‌ره‌بیه‌كه‌یان. چونكه ئه‌م قسانه‌ی ئێمه نه‌شاز نین. ئه‌م قسانه ده‌نگی ڕه‌سه‌ن و زوڵاڵی كوردایهتین، قسه‌ی زۆر شاز و ئۆرجیناڵن و له قوڵایی عه‌قڵ و هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ری و سه‌رفرازی خاكی پیرۆزی كوردستان و گه‌له بهشخوراوهكهیهوه هه‌ڵده‌قوڵێن.
هه‌ر بۆیه‌ش هیچ هێزێك له دونیادا نیه بتوانێت به‌ر به‌م خۆری سه‌رفرازیه بگرێت. به‌كورتی ئهگهرسهلیم جبوری ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شانه‌ی كردبێت، ئه‌وا هه‌زار جار سه‌ری دای له‌به‌رد.
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین
٢٠١٧/٥/١٧
PM:05:14:18/05/2017