کەشناسی هەرێمی کوردستان وادەی باران بارینی ڕاگەیاند

کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات رۆژی شەممە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم نمەباران ببارێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی خێرایی با و بەرزبوونەوەی ناوە ناوەی تۆز و خۆڵ هەیە.

کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ ڕایگەیاند " لە ئەنجامی كاریگەری هەردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سور و رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست پێشبینی دەكەن رۆژی شەممە 20 ی ئایار ئاسمانی سەرجەم ناوچەكانی باشوری كوردستان هەوردەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی جیاجیا و تۆز و خۆڵێكی سوك".



PM:02:27:19/05/2017