بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایکرد، سبەینێ
ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوردا دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران پلەکانی گەرماش
دادەبەزن.
کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد، سبەینێ ئاسمانی هەرێم لەنێوان
نیمچەهەور بۆ هەوردا دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکاندا و
پلەکانی گەرماش بەردەوام دەبن لە دابەزین.
کەشناسی هەرێم بڵاویشیکردووەتەوە سبەى بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر
٢٨، سلێمانی ٢٧، دهۆک ٢٥ و لە کەرکوکیش ٣١ پلە دەبێت.