هێزە ئەمنییەکانی دهۆک ئه‌ندامێکی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان – ڕژاک له شاری دهۆک ده‌ستگیرکرد.
رۆژنیوز بڵاویکردەوە " ئه‌مڕۆ له شاری دهۆک ئه‌ندامێکی ڕژاک به ناوی هێڤیار حه‌سه‌ن عه‌لی ده‌ستگیرکرا، که به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر چووه بووه دهۆک".
ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ڕژاک له ماڵی وڵاتپارێزێک بووه، هێزه‌کانی پارتی داویانه به‌سه‌ر ئه‌و ماڵه‌دا و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ڕژاک-یان ده‌ستگیرکردوه و پیاوی ئه‌و ماڵه‌شیان ده‌ستگیرکردوه".
هەروەها بڵاوکراوەتەوە "دواتر هێزه‌کانی ئاسایشی پارتی پیاوه‌که‌یان ئازاد کردوه و پێیان وتوه تۆ بڕۆ دواتر ئه‌ندامه‌ی ڕژاکیش ئازاد ده‌که‌ن، به‌ڵام تا ئێستا چاره‌نوسی دیار نییه".