بڕی 5 كیلۆ تریاك لە سلێمانی دەستی بەسەردا گیراوە
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەری لەجۆری تریاك راگەیاند.
عەمید جەلال ئەمین بەگ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" دوێنێ دووشەممە 22ی ئایار هێزەکانیان بەهاوکاریی ئاسایشی دووکان توانیویانە بڕی پێنج کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تریاك دەستبەسەردابگرن، کە لەلایەن چەند بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر هێنرابوونە ناو شار و هەوڵی ساغکردنەوەی دەدرا.
وتیشی "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ بەهۆی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر 84 کەس دەستگیرکراون، 52 کەس راگیراون، 11 کەس حوکمدراوە، 18 کەس چارەنوس دواخراون، 13کەس ئازادکراون".
ئاشکراشی کرد "هەر ئەمساڵ بەهۆی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر چوار ژن دەستگیرکراون، کە خەڵی باشور و دەرەوەی باشووری کوردستانن".
ئەو بەڕێوەبەرە باسی لەوەشکرد "بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ساڵ لەدوای ساڵ لەهەرێمی کوردستان روو لەزیادبوونە، ئەمەش بەهۆی کرانەوەی سنوورەکان و هاتنەناوەوەی خەڵکی بیانی و کردنەوەی کۆمپانیای وەهمی و ئەم باروودۆخە نەخوازرەوە".
PM:01:45:23/05/2017