سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێیوایە ناكۆكیە سیاسیەكان كۆتاییان نایەت و دەڵێت " سەربەخۆیی عەسایی سیحری نییە".
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئایار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە كۆنفرانسی زانستی (بارودۆخی سیاسی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) لەبارەی چەند پرسێكەوە دواو ڕایگەیاند "ناكۆكی لایەنە سیاسیەكان هەرگیز كۆتایی نایەت و ئەوەش بەشێكە لە دیموكراسی".
لەبارەی سەربەخۆیییەوە سەرۆكی حكومەت وتی "ناڵێین سەربەخۆیی عەسایی سیحرییە و هەموو شتێك چاك دەكات، بەڵام ڕێگا ڕاستەكەیە و لە ئێستاشدا كوردستان باشترین دەرفەتی بۆ ڕەخساوە".
سەرۆكی حكومەت پەیوەندی هەرێم لەگەڵ بەغدا بە پەیوەندی نێوان كرێچی و خاوەن ماڵ ناودەبات و دەڵێت "پەیوەندی دراوسێیەتی لەگەڵ بەغدا بۆ ئێمە باشترە".
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی سیستمی موچەشەوە ڕایگەیاند "پابەندین بەجێبەجێكردنی چاكسازی سیستمی بایۆمەتری".