بەرپرسێكی ئەمریكی موسڵی دوای داعش بە كێشە ناودەبات و باس لە وادەی دروست بوونی دەوڵەتی كوردی دەكات.
بەپێی هەوڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ جەنەراڵ ڤنسنت ستیوارت بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمریكا، لەدانیشتنێكی كۆنگرێسدا ئاماژە بە تێكشكاندنی داعش لە مووسڵ دەكات و پێیوایە دوای ڕزگاركردنی موسڵ گەورەترین كێشە كە حكومەتی عێراق رووبەڕووی دەبێتەوە، رێككەوتنی سونەكانی رۆژئاوا و كوردەكانە لە باكوور .
لەبارەی سەربەخۆیی كوردەكانەوە ڤنسنت لە دانیشتنەكەی كۆنگرێسدا دەڵێت "پرسی سەربەخۆیی كوردەكان پەیوەستە بەكاتەوە نەك بەوەی كە دەبێت یان نا، ئەگەر لایەنەكان لەگەڵ بەغدا رێك نەكەون ئەوا دۆخەكە زیاتر ئاڵۆز دەبێت، هەر بۆیە ریفراندۆمی مانگی تشرینی یەكەم زۆر كاریگەر دەبێت".
ڤنسنت ئەوەشی ووتوە، پرسی نەوتی كەركووك و ئەو داهاتەی لەوێوە دەست دەكەوێت، گەورەترین پرس دەبێت دەڵێت "ئەگەر چارەسەرێك بۆ ئەم كێشانە نەدۆزرێتەوە پێكدادان لەنێوان لایەنەكان روودەدات".