لیژنەی باڵای چالاكییەكانی مانگی
رەمەزان لەوەزارەتی ئەوقاف چەند رێنمایییەكی تایبەت بەمانگی رەمەزان
بڵاوكردەوە
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە ، وەزارەتی
ئەوقاف ڕایگەیاند لەمانگی رەمەزاندا خواردن و خواردنەوەكان لەدامو دەزگا
فەرمییەكانی حكومەت پێشكەشناكرێت و پێویستە هەموو چێشتخانەو و گازینۆو دوكان و
بازاڕەكان رەچاوی پیرۆزی مانگی رەمەزان بكەن و هەستی رۆژووەوان بریندار نەكەن.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەشدا هاتووە "پێویستە گشت كەناڵەكانی راگەیاندن لەهەرێم
تایبەتمەندی و پیرۆزی ئەو مانگە لەبەرچاوبگرن، شتێك بڵاونەكەوە لەگەڵ گەورەیی
مانگی رەمەزاندا نەگونجێت".
ئاماژە
بۆ ئەوەشکراوە، رێنمایی تایبەت بەمزگەوت و مامۆستایانی ئاینی لەوەزارەتی ئەوقاف دەرچووەو
هاوكاری جێبەجێكردنی و پڕاكتیرزەكردنی ناوەڕۆكی بدرێت.