خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و9ی بنه‌ڕه‌تی بڵاوكرایه‌وه
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و نۆی بنه‌ڕه‌تی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
بەپێی خشتەكان كە سەرتاسەری كوردستان دەگرێتەوە، تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له 15ی حوزه‌یران ده‌ست پێ ده‌كات و یه‌كه‌م وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانیش بۆ به‌شی زانستی زینده‌وه‌رزانی و بۆ به‌شی وێژه‌ی وانه‌ی مێژوو ده‌بێت.
تاقیكردنه‌وه‌كان كاتژمێر 8:30ی به‌یانی ده‌ست پێ ده‌كات. هاوكات خشته‌یه‌كی تر تایبه‌ت دانراوه بۆ قوتابیانی ئیزیدی و مه‌سیحییه‌كان و كۆتای رۆژی تاقیكردنه‌وه‌كانیش 16ی ته‌ممووز ده‌بێت.
خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان ببینە:
PM:04:35:28/05/2017