ئاسایشی هەولێر وەڵامی نوینەرایەتی هەدەپە لە هەولێر دەداتەوە
بەڕێوبەری ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت بانگەشەی هەدەپە دوورە لە ڕاستەوە و هیچ گوشارێك لەسەر ئەندامانیان نیە لە هەولێر و هیچ ئەندامێكیان دەستگیر نەكراون.
تاریق نووری بەڕێوبەری ئاسایشی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە "ئەو دەنگۆیانەی بڵاو كراونەتەوە كە گوایە گوشار لەسەر ئەندامانی ھەدەپە هەیە و دەستگیر دەكرێن، دوورە لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەكی نییە، چونكە نە گوشاریان لەسەرە و نە ھیچ ئەندامێكیشیان دەستگیر كراوە".
بەڕێوبەری ئسایاشی هەولێر دەشڵێت بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە ھەواڵانە دیارە كە مەبەستێكی خۆیانی لە پشتەوە ھەیە، چونكە راست نییە و نە ئاگادارمان كردوونەتەوە و نە بانگھێشتی ئەندامانی ئەوانمان كردووە و نە كەسی ئەوانمان دەستگیر كردووە، پێم سەیرە باس لەوە دەكەن گوشاریان لەسەرە.
پێشتر نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندبوو لە شاری هەولێر هێزە ئەمنیەكان فشار بۆ سەر ئەندامانی هەدەپە دروست دەكەن و ژمارەیەك ئەندامیشیان دەستگیركردون.
PM:02:14:29/05/2017