وێنەی شەهیدەكەی ئەمرۆی كەركوك بڵاوكرایەوە

لە نزیك قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک، شەڕ ‌و پێكدادان لەنێوان دوو چەكداری داعش و هێزێكی پۆلیس روویدا‌و هەر دوو چەكدارەكەی داعش کوژران‌و نەقیبێكی پۆلیس شەهید بوو.

پاشنیوەرۆی ئەمرۆ سێشەممە دوو چەكدارەکەی داعش لە گوندێكی نزیك قەزای دوبز كەسێك دەڕفێنن، هێزێكی پۆلیسی قەزا‌ و ناحییەكانی كەركوك بۆ ئازادكردنیان دەچنە ناوچەكە ، سەرەنجام شەڕ دروستدەبێت.

لە شەڕەکەدا دوو چەكدارەكە دەكوژرێن، بەڵام نەقیبێكی پۆلیس  بەناوی نەقیب ئیسماعیل كە ئەفسەری هەواڵگری بووە، لە لیوای یەكی پاراستنی بەرهەمە نەوتییەكان شەهید دەبێت.



PM:05:11:30/05/2017