وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
له نووسراوێكدا بڕیاردراوه به زیادكردنی ڕێژه‌ی ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه بۆ به‌شێك
له مامۆستایان.
ماڵپەڕی باس ئەو نوسراوە نوێی
وەزارەتی دارایی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە "نووسراوتان ژماره 5494 له
17/4/2017 سه‌باره‌ت به هاتوو له ناوه‌ڕۆكى نووسراوى سه‌ره‌وه‌تان و ئاماژه به
نووسراوى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره 7823 له 18/4/2017، پێتان
ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌وا ئه‌و مامۆستایانه‌ى كه هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى دبلۆمن و له په‌یمانگاى
ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدانى په‌روه‌رده‌یی بۆماوه‌ى 2 ساڵى تر درێژه‌یان به‌خوێندن
داوه شایسته‌ى گۆڕینى ده‌رماڵه‌ى بڕوانامه ده‌بن بۆ ڕێژه‌ى 45%".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كەشدا
نوسراوە "به‌مه‌رجێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژنه‌وه‌ى
زانستییه‌وه بڕواناكه‌ى ده‌رچووانى ئه‌م په‌یمانگایانه یه‌كسان كرابێت به
بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس".