ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كۆمپانیای
دانه‌غاز بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه دۆسیه‌كه به گوێره‌ی یاساكانی
ناوبژیوانی به‌رێوه‌ده‌چێت.
حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە ژمارەیەک ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی ناڕاست
بڵاوکراوەتەوە و، دوا بانگه‌شه‌ی دانه‌غاز كه زیانی به‌ركه‌وتبێت
تائێستا له دادگا باس نه‌كراوه.
لە
ڕوونکردنەوەیەکی درێژدا حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە دادگاکە بە گوێرەی یاساکانی
ناوبژیوانی بەڕێوە دەچێت کە پێویستە نهێنی بێت، بەڵام حکومەتی هەرێم پابەندە بە
ڕاستکردنەوەی زانیارییە نادروستەکان و نا تەواوەکان لە موڵکی گشتیدا بکرێت.
هەروەها
ڕاشیگەیاندووە کە حکومەتی هەرم بە بەهێزی بەرگری لە هەڵوێستەکانی دەکات لە پرسی
داناغازدا و هەروەها گەلەکەمان ئاگاداردەکەینەوە کە گوێ لەو شێواندنانە نەگرن کە
هەندێک ڕاگەیاندنی نا بەرپرسیار و بە پاڵنەری سیاسی بڵاوی دەکەنەوە.