به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند،
هێزه‌كانیان توانیویانه به‌ر به كاركردنی نا یاسایی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك بگرن كه
ویستوویانه به شۆفڵ و حه‌فاره له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به شاره‌دێی ناڵپارێز بۆ
شوێنه‌واری مێژوویی بگه‌ڕێن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایش‌دا هاتووە
"هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، هێزه‌كانمان
زانیاریان پێگه‌شت كه چه‌ند كه‌سێك به شۆفڵ و حه‌فاره خه‌ریكی كنه‌و پشكنینن له
شاخێكی گوندی یاساماڵ سه‌ر به شاره‌دێی ناڵپارێز بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌وارو كه‌لوپه‌لی
به‌نرخ".
ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە
"ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان چونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه‌و كه‌سه‌كان هه‌ڵهاتبوون
و رایانكردبوو، دواتر هێزه‌كانمان هه‌ستان به پاراستنی ئه‌و ناوچه‌یه تا ئه‌وكاته‌ی
لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری لێ ئه‌گادارده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی
زانستیانه پشكنین بۆ ئه‌وناوچه‌یه بكه‌ن و راستی و دروستیان بۆ ڕرونببێته‌وه".
ڕوونیشیانکردووەتەوە "دواتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
شوێنه‌واری لێ ئاگادار كرایه‌وه، له‌لایه‌ن تیمێكی تایبه‌تی شوێنه‌واره‌وه
پشكنیین بۆ ناوچه‌كه كرا، ده‌ركه‌وت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ناوچه‌یه ناوچه‌یه‌كی
شوێنه‌واری نییه‌و شاخێكی ئاساییه‌و هیچ شتێكی تێدا نییه، لیره‌وه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه
كه هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌رداوام هاوكارو پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
شوێنه‌وار بون به مه‌به‌ستی پاراستنی كه‌له‌پورو هه‌موو كه‌لوپه‌لێكی به‌نرخ و
مێژووی گه‌له‌كه‌مان".