پەرلەمانتارێكی گۆڕان هۆشداری مەترسییەك دەدات كە "هیچی له داعش و ئه‌نفال" كه‌متر نییه
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێك بۆ به‌رپرسانی یه‌كێتی دەنێرێت و داوایان لێدەكات ئیرادەیان هەبێت و چیتر بێدەنگ نەبن.
له په‌یامێكدا بۆ به‌رپرسانی یه‌كێتی، عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان نووسیویه‌تی: جگه له‌وه‌ی هه‌شت ساڵه رێگری له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گازی سروشتی ده‌كرێت له سنوری گه‌رمیان و سلێمانی، كه ده‌تواندرا گرفتی دارایی و كاره‌با و بێكاری پێ چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه‌تا به‌هۆی دۆسیه‌ی دانەعاز 2 ملیار دۆلار دۆڕاوین و داوای 26 ملیار دۆلاری دیكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ مانگی ئه‌یلولی ئه‌م ساڵ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوورییه دەشڵێت: ئه‌مه په‌یوه‌ندی به كێڵگه‌ی كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵه هەیە و نه‌وه به نه‌وه باجی ئه‌مه ده‌ده‌ین.
عه‌لی حه‌مه ساڵح جه‌ختیشی له‌وه كردۆ‌ته‌وه كه دڵنیابن خه‌ڵك ناتوانێت تاسه‌ر ئه‌مه قبوڵ بكات، چونكه مه‌ترسی ئه‌مه هیچی له داعش و ئه‌نفال كه‌متر نییه.
لە كۆتایی پەیامەكشدا ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان بۆ به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتمانی ده‌ڵێت: حه‌ل هه‌یه، به‌ڵێ هه‌یه و تەنها ئیراده‌ی ئێوه‌ی ده‌وێت.
PM:08:35:31/05/2017